چەشنەکانی جۆشکاری
کاتێک که خەریکی فێربوونی جۆشکارین، دەبێ سەرلەبەری ئه‌م بواره فێر ببن. له‌م ناوەدا، ئه‌وەی وەک پێشنیازی کار دەبێ له‌به‌ر چاوی بگرن، ناسینی جۆرەکانی جۆشکارییه. هێندێک له شێوەکانی جۆشکاری شێوازی فێربوونی ئاسانتریان هه‌یه، به‌ڵام هێندێکی دیکه وانین! به‌ڵام پرسیارێکی گرینگ زۆر جار ئه‌وەیه: “دەبێ له کام شێوەی جۆشکاری که‌ڵک وەربگیرێ؟” بۆ یارمه‌تی سادە کردنەوەی بابه‌ت، ئێمه زانیاری گرینگمان سەبارەت به چەندین جۆر له پرۆسەی جۆشکاری هه‌یه که لەم وتارەدا پێشکه‌شی دەکه‌ین؛ هاوڕێمان بن له ویکی ساختمون.
چەشنەکانی جۆشکاری
لە ژێرەوە یه‌ک به یه‌ک سەبارەت به جۆشکارییهکان دەدوێین:
جۆشکاری کەوانی به ئه‌لکترۆدی ته‌نگستن له پەنا گازی پارێزەر (GTAW):
لەم جۆره له جۆشکاریدا که‌ڵک له ئه‌لکترۆدی دەکارنەکراو و ته‌نگستن وەردەگیرێ. ئه‌مه یه‌کێک له جۆرەکانی دەگمهنی جۆشکارییه که دەکرێ به بێ کانزای پڕکراوە جێبه‌جێ بکرێ و ته‌نیا به کەڵک وەرگرتن لەم دوو کانزایه جۆش بدرێن. ئه‌گه‌ر حەزتان لێ بێ دەکرێ کانزایه‌کی پڕکەرەوەی دیکه‌ش زیاد بکه‌ن، بەڵام دەبێ ئه‌مه به دەست جێبه‌جێ بکه‌ن. ئه‌مباری گاز له‌م شێوە جۆشکارییەدا بۆ دابین کردنی گەڕانی بەردەوامی گازی پێویست بۆ پاڕیزگاری کردن له جۆش، پێویسته.
ئه‌مه به‌و مانایه‌یه که زۆر جار له ناو شوێنکاریشدا دەکرێ که‌ڵک له‌م چەشنه جۆشکارییه وەربگیرێ. جۆشکاری کەوانی به ئه‌لکترۆدی ته‌نگستن له پەنا گازی پارێزەر، جۆرێک له جۆشکاریی ورده که جۆشەکان به ڕواڵه‌تێکی جوان پێک دێنێ و پێویستی به خاوێن کردنەوە نییه، چوونکه پڕیشکهیهکی نییه. به سرنج‌دان به‌م نیشانانه، ئه‌م جۆرە له جۆشکاری، شێوازێکی تا ڕادەیه‌ک سەخته که پێویستی به جۆشکاری لێهاتوو و کارامەیه.
جۆشکاری کەوانی به مەفتولی توپودەری (FCAW):
ئه‌م جۆشکارییه له جۆشکاری MIG دەچێت. له ڕاستیدا، جۆشکارەکانی MIG زۆر جار ئه‌رکێکی پتر به نیسبه‌ت جۆشکارەکانی FCAW جێبه‌جێ دەکەن. ڕێک وەکوو جۆشکارەکانی MIG، سیمێک وەک ئه‌لکترۆد و کانزای پڕکه‌رەوە لەسەر ڕووکار بەکار دێت؛ لێرەدایه که هەموو شت جیاواز خۆ دەنوێنێ. بۆ جۆشکاری کەوانی به مەفتوولی توپودەری، سیم خاوەن ناوکێک له شاره (توێنەر) که دەبێته هۆی بەرگری گازی له دەوروبەری جۆش. ئه‌مه پێویستی گەیاندنی گازی دەرەکی لەناو دەبات.
جۆشکاری کەوانی به مەفتوولی توپودەری بۆ کانزاکانی ئه‌ستوورتر و کەوانیتر لەبارە، چوون ئه‌م شێوە جۆشکارییه به تینێکی باڵا جێبه‌جێ دەکرێ. هه‌ر بۆیه زۆر جار له چاککردنەوەی که‌رته‌کانی قورس که‌ڵکی لێوەردەگیرێ. ئه‌مه پرۆسه‌یه‌کی لێهاتوانەیه که زبڵێکی زۆر ساز ناکات. به سرنج‌دان بهوەیکه ئیتر پێویست به گازی دەرەکی نییه، ئه‌م شێوه جۆشکارییهش تێچووی کەمه. ڕادەیەکی کەمی ورکه لێدەبێتهوە و بۆ سازکردنی جۆشێکی جوان و بێکێشه نه‌ختێک خاوێن کردنەوەی پێویسته.
جۆشکاری کەوانی کانزای داپۆشەر (SMAW):
ئه‌م پرۆسه‌یه له جۆشکاری له دەیهی ۱۹۳۰یهوە دەستی پێ‌کرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هێستاش که‌ڵکی لێوەردەگیرێ. ئه‌م جۆشه وەکوو شێوازێکی لەبەردڵانی جۆشکارییه، چوون فێربوونی ئاسانه و بۆ کارکردن تێچووی کەمی پێویسته. به‌و حاڵهشەوە، ئه‌م شێوازه ناسکترین جۆشەکان ساز ناکات، چوون به ئاسانی دەشکێت. خاوێن کردنهوەشی پێویسته. یه‌ک “ئه‌لکترۆد”، ڕۆڵی کانزای پڕکەرەوەی هه‌یه که له بەشی کۆتایی به کانزاکانی پایه دەلکێ و به توانهوەی، جۆش ساز دەکات.
کاتی سازکردنی کەوانی ئه‌لکتریکی، هەورێک له گاز ساز دەکا و له بەرامبەر ئوکسیداسیۆن به‌رگری له کانزا دەکات. به فێنک بوونه‌وە، ئه‌م گازه له سەر کانزا دەبێته سەربار. به‌و پێیه که پێویست به گاز نییه، ئه‌م پرۆسەیه ته‌نانه‌ت له کهشوهەوای نالەبار وەکوو با و باران دەتوانێ له دەرەوەی فەزای داخراو که‌ڵکی لێوەربگیرێ. هه‌روەها له سەر ڕووکار‌ی ژەنگ گرتوو، ڕەنگ کراو و پیسیش به باشی ئیش دەکا و ئەمە کار بۆ چاککردنهوەی کەرتەکان هەموار دەکات. ئه‌م شێوازه بۆ چەشنە جۆراجۆرەکانی کانزا به کار دێت، ئه‌گه‌رچی بۆ کانزا ناسکەکان زۆر باش نییه. جۆشکاری دەستی پرۆسەیه‌کی زۆر شارەزا و خاوەن بەرنامەی فێربوونی دوور و درێژه.
جۆشکاری کەوانی به گازی پارێزەر (GMAW):
جۆشکاری MIG یه‌کێک له جۆرەکانی جۆشکارییه. MIG کورتکراوەی گازی ناکاریگەری کانزایه، ئه‌گه‌رچی هێندێک جار جۆشی کەوانی کانزای گازی (GMAW)یشی پێدەڵێن. ئه‌م پرۆسەیه زۆر خێرا جێبه‌جێ دەکرێ، به چەشنێک که کانزای پڕکەرەوە له ڕێگه‌ی وەند (Wand) دابین دەبێت، له حاڵێکدا که بۆ بەرگری له پاراستنی توخمەکانی دەرەکی، گاز له دەوروبەرەکهی زنە دەکات. ئه‌مه به‌و واتایه‌یه که بۆ کەڵک وەرگرتن له فەزای کراوە زۆر باش نییه. دەکرێ له‌م شێوازه، بۆ جۆشکاری چەشنەکانی کانزا به ئه‌ستوورایی جۆراوجۆر که‌ڵک وەربگیرێ.
کانزای پڕکەرەوە سیمێکی دەکارکراوە که له غەڕغەڕەیهک دابین دەبێ و وەکوو ئهلکترۆدیش ئیش دەکات. کاتێک که کەوان له نووکی سیمهوە تاکوو کانزای پایه شکڵ دەگرێ، سیم دەتوێتهوە و دەبێته کانزای پڕکەرەوە. به‌مجۆره جۆش ساز دەبێت. سیم به‌ردەوام له ڕێگه‌ی گرێ دابین دەبێت و ئه‌و دەرفهته بۆ جۆشکار دەڕەخسێنێ به خێرایی دڵخواز کار بکات. جۆشکاری کەوانی به گازی پارێزەر، جۆشێکی لووس و پتەو به‌رهه‌م دێنێ که به ڕواڵه‌ت زۆر جوانه.
جۆشکاری کەوانی پلاسما:
جۆشی کەوانی پلاسما وەکوو GMAWه، به‌ڵام له کەوانێکی که‌متر کەڵک وەردەگرێ و سرنجی جۆش دەباته سەر. هه‌روەها مەشخەڵێکی جیاوازی هه‌یه و پلەی تینێکی زۆر زیاتر وەدەست دێنێت. گاز له‌نێو گرێدا گوشاری بۆ دێت و پلاسما ساز دەبێت. پاشان پلاسما یونیزه دەبێ و دەیکاته گه‌یه‌نه‌ر. ئه‌م حاڵه‌ته ئیزن دەدات تاکوو کەوان ساز ببێت و له ژێر پلەی تینی باڵا، کانزاکانی پایە دەتوێنێته‌وە. ئه‌م شێوازه ئیزن دەدات تاکوو جۆشی کەوانی پلاسما به‌بێ کانزای پڕکه‌رەوە جێبه‌جێ بکرێت. جۆشکاری کەوانی پلاسما ئه‌و هه‌له دەڕەخسێنێ تاکوو جۆشه قووڵەکان له جۆشە باریکەکان ڕۆ بچن و جۆش گەلی جوان و پتەو ساز ببێت. سەرەڕای ئه‌مه، خێرایی زۆری جۆشکاریش له لایه‌نه باشەکانی ئه‌م شێوازەیه.
جۆشکاری تیشکی لەیزەر:
ئه‌م جۆرە له جۆشکاری دەکرێ له کانزا‌کان یان تێرمۆپلاستیکەکاندا کەڵکی لێوەرگیرێ. هه‌ر ئه‌و جۆرەی له ناوەکەیهوە دیارە، که‌ڵک وەرگرتن له لەیزەر وەکوو سەرچاوەی گەرما بۆ سازکردنی جۆشەکانه. ئه‌م جۆرە له جۆشکاری دەکرێ له پۆڵاکانی کەربۆندار، پۆڵای دژه ژەنگ، پۆڵاکانی HSLA، تێتانیۆم و ئاڵۆمینیۆمیش که‌ڵکی لێوەربگیرێ. ئه‌م شێوازە هەروەها له پیشەی ئۆتومۆبێل سازیدا زۆری که‌ڵک لێوەردەگیرێ.
جۆشکاری لەیزەری ئه‌لکتریکی:
له چەشنەکانی جۆشکارییه که تیشکێک به خێرایی زۆری ئه‌لکترۆن دەبێته هۆی سازبوونی گەرما له ڕێگه‌ی وزەی بزاوتە و دوو مادده له یه‌ک جۆش دەکات. ئه‌م شێوازه، جۆشکارییهکی زۆر ئاڵۆزه که به ئامێر و له هڵۆڵەدا جێبه‌جێ دەکرێ.
جۆشکاری هایدرۆجێنی ئه‌تۆمی
شێوازی هایدرۆجێنی ئه‌تۆمی جۆرێک له جۆشکاری به پلەی گەرمای زۆر باڵایه که له ڕابردوودا وەک جۆشکاری کەوانی ئه‌تۆمی دەناسرا. ئه‌م چەشنه له جۆشکاری له‌خۆگری که‌ڵک وەرگرتن له گازی هایدرۆجێن بۆ بەرگری له دوو ئه‌لکترۆدی چێ کراو له تهنگستنه. ئه‌مه دەتوانێ بگاته پلەی گەرمای باڵاتر له مەشخەڵی ئهستیلێن و به یان بێ کانزای پڕکەرەوە شیاوی جێبه‌جێ کردنه. ئه‌مه شێوەیه‌کی کۆنتر له جۆشکارییه که له ساڵانی دواییدا جۆشکاری MIG جێی گرتووەتەوە.
جۆشکاری ئهلکترۆئیسلەگ
ئه‌مه پرۆسەیه‌کی پێشکه‌وتووی جۆشکارییه که بۆ جۆشکاری لێواری ناسکی دوو پەڕەی کانزایی به چەشنه ئه‌ستوونی کەڵکی لێوەردەگیرێ. به‌جێی ئه‌مه که جۆش له بەشی دەرەوەی جەمسەر جێبه‌جێ بکرێ، دەکه‌وێته نێوان لێوارەکانی دوو پەڕ. سیمێکی ئه‌لکترۆدی مسی له ڕێگه‌ی لوولەیهک، ڕێنوێنی کانزای شیاوی به‌کاربردن دەبێت و وەک کانزای پڕکه‌رەوە ئیش دەکات. پاشان جۆشێک له خوارەوەی دەرز دەستپێدەکات و به هێوری دێته دەرێ تاکوو به تەواوی دەرز و کەلێن دادەپۆشێت. ئه‌م پرۆسەیه، ئوتوماتیکه و به ئامێر جێبه‌جێ دەکرێت.
وته‌ی کۆتایی
هیوادارم ئێستا به دروستی له چەشنه‌کانی جۆشکاری تێگه‌یشتبن. هێندێک له شێوازەکانی جۆشکاری به که‌ڵک وەرگرتن له ئامێر جێبه‌جێ دەکرێن و پێویستیان به ئامێرگه‌لی پسپۆڕانه‌ی نرخ باڵایه، به‌ڵام هێندێکی دیکه وەها نین. هه‌ر کام له‌م شێوازانه بۆ کارێکی تایبه‌ت شیاون، به‌ڵام بۆ کاره گشتییه‌کان و ته‌نانه‌ت بینایی، جۆشکاری کەوانی کانزای داپۆشەر ئێستاش زیاترین به‌کارهێنانی شێوەی جۆشکارییه.





