ڕیبۆیلەر چییه؟
ڕیبۆیلێرەکان (Reboiler) تاقمێک له گۆڕەرەکانی گەرمایین که پتر بۆ سازکردنی گەرما له پلەکانی ژیرەوەی بورجەکانی دڵۆپاندنن (Ditillation Columns).
له سازکردنی ئه‌م کەرتانەدا هه‌مه‌جۆرییه‌کی زۆر هه‌یه و ئه‌مه بۆته هۆی ئه‌وە که له هەڵبژاردنیدا هۆکارگه‌لێکی زۆر بەشدار بن:
- سایزی ڕیبویلەر و فەزایهک که لەبەر دەستمانه
- نموونه‌ی گەڕانی ڕەوان (Flow Pattern)
- ڕێژه‌ی ڕادەی هه‌ڵمی به‌رهه‌مهاتوو به ڕادەی شله‌ی هاتوو
- خڵتی بوون یان نەبوونی شله
- ویسکۆزیته‌ی شله
- ئاستی شله‌ی ناو بورج
گرینگ‌ترین پارامەتری له دیزاینی ڕیبۆیلەر هەڵبژاردنی جۆرێتی که بۆ ئه‌م کارە سەرچاوە و وتاری جۆراوجۆری هه‌یه. لێرەدا یه‌کێک له باشترین وتارەکان لەم بوارەدا دادەبەزێنین تاکوو بێ‌نیاز بن له هەر سەرچاوەیه‌کی دیکه.
زۆر پێوەر هه‌یه بۆ پۆلێن بەندی ڕیبۆیلەرەکان. سادەترینیان، پۆلێن بەندی بە پێی جۆری گەڕانی شله له ڕیبۆیلەردایه که بەو جۆره ڕیبۆیلەرەکان بەسەر دوو دەسته‌دا دابەش دەبن:
ڕیبۆیلەرەکانی گەڕانی زۆرەکی:
ئه‌و ڕیبۆیلەرانەن که گەڕانی شله له‌واندا لە لایەن پۆمپەوە دابین دەبێت، ئه‌و ڕیبۆیلەرانەی وەکوو کورەن به‌مجۆرە کار دەکەن. ئه‌م جۆر ڕیبۆیلەرانه کاتێک کەڵکیان لێوەردەگیرێ که ویسکۆزیته‌ی شله پرۆسەی کەم بێت.
ڕیبۆیلەرەکانی گەڕانی سرووشتی:
ئه‌و ڕیبۆیلەرانەن که گەڕانی شله لەواندا لهخۆوە و له لایەن هێزی کێشی شله جێبەجێ دەکرێ و پێویستی به پۆمپ نییه.
ئه‌م ڕیبۆیلەرانه کاتێک کەڵکیان لێوەردەگیرێ که ویسکۆزیته‌ی شله یه‌کجار زۆر بێت، ئه‌گینا ناکرێ له گەڕانی سرووشتی که‌ڵک وەربگیرێ و دەبێ له ئامێری پۆمپ که‌ڵک وەربگیرێ.
ڕیبۆیلەری پڕکارایی له ئه‌ندازیاری پرۆسە و ئه‌ندازیاری کیمیا
ڕیبۆیلەری ژوورەوە:
هه‌ر وەک له ناوەکەیهوە دیارە، ئه‌م جۆرە ڕیبۆیلەرانه له ژووری بورج هه‌ڵکەوتوون و کاتێک که‌ڵیان لێوەردەگیرێ که به پێویستیمان به ئاستێکی زۆر بۆ ڕاگوازتنی گەرما نه‌بێت.
سوودی ئه‌م جۆر ڕیبۆیلەرە ئه‌وەیه که تێچووی کەرتەکانی پێویست که‌متر دەکاته‌وە، بەڵام هاوکات چوون له ناو بورج دایه بۆ چاکاکردنەوە و پاراستنی، کات و تێچووی زۆرتری دەوێ.
گۆڕەری جۆری کەتێل (Kettle):
کاتێک لەم گۆڕەرانه کەڵک وەردەگیرێ که بمانهه‌وێ ڕادەیه‌کی زۆر له هه‌ڵم بەرههم بێنین، چوونکه لەسەتی هەڵماندنی ئه‌م ڕیبۆیلەرانه سەرووی ۵۰ لەسەته.
کار به‌م ڕیبۆیلەرانه و چاک کردنەوە و پاراستنیان له ڕیبۆیلەرەکانی ناوەوە سادەتره و گەڕان به چەشنی سرووشتی لەواندا حەڕەکهت دەکات و پێویستییەک به پۆمپ نییه، بەڵام گرفتی ئه‌م جۆره ڕیبۆیلەره تێچووی زۆرێتی.
ڕیبۆیلەری تێرمۆسیفۆنی ئه‌ستوونی:
میکانیزمی کارکردیان وەکوو گۆڕەری گەرمایی پوسته‌ی لوولەیه، به چەشنێک که شله له کۆتایی بورج دێته دەر و له ناو ئه‌م گۆڕەرانه دەبێته هەڵم، پاشان گەڕانی دوو فازی وەدیهاتوو دەگهڕێندرێتهوە بۆ بۆرج.
لەسەتی هه‌ڵماندن لەم ڕیبۆیلەرانه نزیک ۳۰ لەسەته.
ڕیبۆیلەری تێرمۆسیفۆنی ئاسۆیی:
میکانیزمی کارایی ئه‌م ڕیبۆیلەرانه وەکوو ڕیبۆیلەرەکانی تێرمۆسیفۆنی ئه‌ستوونییه و ته‌نیا کاتێک که له بواری فەزا چوارچێوەیهکمان نه‌بێت که‌ڵکی لێوەردەگیرێت.
گەڕان لەم ڕیبۆیلەرانهشدا به چەشنی سرووشتی حەڕەکهت دەکه‌ن هه‌ر بۆیه له بواری میکانیکی دەبێ به چەشنێکی تایبه‌ت داڕشتنی بۆ بکرێ.
لەسەتی هه‌ڵماندن لەم ڕیبۆیلەرانه نزیک ۳۰ تا ۵۰ لەسەته.
هه‌ر وەک بینیتان فره چەشنی ئه‌م ئامێره له پیشەدا یه‌کجار زۆره و له کۆتاییدا ئه‌مه ئه‌ندازیاری دیزاینه که دیاری دەکات که له کام جۆر ڕیبۆیلەر کەڵک وەربگیرێ.
گشت بابه‌ته‌کانی وتراو له گرینگ‌ترین و زیاترین بەکارهێنانی ڕیبۆیلەرەکان له پیشەدان که هەوڵماندا ته‌واو ئاماژە به هەموویان بکه‌ین و هیوادارین سوودی لێوەربگرن.





