çûna nava
دیزاین ـ ئامادەکردن ـ سازکردن و دامەزراندنی
دیزاین ـ ئامادەکردن ـ سازکردن و دامەزراندنی
لەسەر ئه‌و باوەڕەین که فرۆش و پێشکه‌ش کردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان به واتای کۆتایی ئه‌رک نییه، بەڵکوو سەرەتایه‌که بۆ هاوکاری درێژخایه‌ن له بواری ڕەزامه‌ندی موشتەرییەکان و ڕەزامه‌ندی موشتەرییەکانیش به‌بێ متمانه و پێوەندی ڕاسته‌قینه‌ی بەرامبەر و جێبه‌جێ کردنی به‌ڵێنه‌کان و خزمەتگوزاریی شیاو و له کاتی خۆیدا، نایه‌ته دی، موشتەرییه‌کانی ئێمه باشترین هاوڕێیانی ئێمه‌ن و ئه‌مه گه‌ورەترین شانازی بووە تا ئێستا بۆ ئێمه و له داهاتووشدا دەبێت.
ئه‌م یه‌که‌یه له ماوەی چالاکی خۆیدا لەگه‌ڵ کۆمپانیاکان و کارگێڕانێکی بڕواپێکراو شانازی هاوکاری بووە و لەم سوێنگه‌وە هه‌نگاوێکی نوێ له دیزاین و سازکردنی کەرتەکانی پێوەندیدا ناوە، ئه‌م کۆمەڵه خاوەن کادرێکی به‌ئه‌زموون و کارامه و خاوەن بڕوانامەکانی جێی متمانه‌یه.
کۆمپانیاکان و دامەزراوەکانی حکومی و ناحکومی که ناوی هێندێکیان له ژێرەوه دێت:
کۆمپانیای پۆلی ئه‌کریل، کۆمپانیای فولادی موبارەکی، ڕێکخراوەی پیشەکانی بەرگری، کۆمپانیای سیباسان، کۆمپانیای مێهرتاشی سپاهان، کۆمپانیای ئیمه‌ن تاشی سپاهان، کۆمپانیای شیزەر شیمی، کۆمپانیای هومەن شیمی، کۆمپانیای تات شیمی، پێترۆشیمی قائیدی بەسیری گوڵپایەگان، کۆمپانیای هسا، ڕێکخراوەی وزەی ئه‌تۆمی ئیسفەهان و چەندین شوێنی دیکه…
هەروەها وەک نوێترین چالاکییەکانی ئه‌م یه‌که‌یه دەکرێ ئاماژه به‌م ناوانه بکرێت:
کۆمپانیای ئاریا شیمی نۆتاش له‌خۆگری سازکردنی ۳ دانه تاوێر ئه‌ستنلەسی ئیستیل ۲ دانه ڕێبۆیلێر ئه‌ستنه‌لەسی ئیستیل و ۱۵ دانه گۆڕەری ئه‌ستنلەسی ئیستیل
کۆمپانیای Y.O.S (پاڵاوگه‌ی هه‌ولێر) له‌خۆگری سازکردنی ۲ دانه تاوێر و ۱۱ دانه گۆڕاوی ۳۲ ئینچ
کۆمپانیای پێترۆپالایشی کیان ئه‌سپادانا لەخۆگری سازکردنی تاوێر و گۆڕەر
کۆمپانیای پێترۆ پالایشی مێهردەشت له‌خۆگری ۲ دانه ڕیبۆیله‌ری ۱۵۰ مەتری سێ‌جا و گۆڕاوەکانی پێوەندیدار.
هیوادارین له داهاتووی نزیکدا هاوکارییه‌کانمان هەرچی زۆرتر پەرە بستێنێت.
ئه‌م یه‌که‌یه سەبارەت به دیزاین ـ ئامادەکردن ـ سازکردن و دامەزراندنی کەرتەکانی دامەزراوەکانی پیشە‌یی چالاکی دەکات و لەم بوارەدا به توێژینه‌وە و حەولی به‌ردەوام و وەدەستهێنانی زانیارییەکانی زانستی و جێبەجێکاری له بواری کاری خۆیدا له ساڵی ۱۹۹۷وە تاکوو ئه‌مڕۆ به وەدەستهێنانی ئه‌زموون له چەرخەی پیشەی وڵات بەردەوام تێکۆشاوە گشت پرۆژەکانی پێسپێردراو له کەمترین کاتی گونجاو به تێچووی شیاو به پێی ستانداردەکانی ڕۆژ (ASME,DIN) به پشت به‌ستن به زانست، ئه‌زموون، شارەزایی زۆری کارگێڕان، ویستنی کوالێتی و داهێنانی نوێ له بەرهه‌مه‌کانی پیشە‌یی و هه‌روەها پابەندبوون به له‌به‌رچاوگرتنی ڕێساکانی ئەخلاقی پرۆفشناڵ، موشته‌ری مەداری، هه‌ست به بەرپرسایه‌تی چالاکی دەکات و شانازی دەکەین که له بیرۆکەوە تاکوو جێبەجێکردن ببینه هۆی متمانه و ئارامشی موشتەرییەکانمان.