ئاشنابوون لەگەڵ گه‌رمی گۆڕەر

ئاشنابوون لەگەڵ گه‌رمی گۆڕەر

به کەڵک وەرگرتن له گه‌رمی گۆڕەر دەکرێ گەرما له شوێنێکه‌وە بۆ شوێنێکی دیکه ڕاگوێزرێ. بۆ ئه‌م جۆر ڕاگوزتنه که‌ڵک له شلەمەنی وەردەگیرێ، ماددەکانی شله دەکرێ شلەمەنییەکانی وەکوو ئاو یان ڕۆن بێت. له زۆربه‌ی پیشەکان گه‌رمی گۆڕەر بەکاردێت وەکوو پیشەکانی پێترۆشیمی و هەروەها پیشەکانی سازکردن و بەرهه‌م هێنان. له بابەتەکانی پێشوو ئێوەمان ئاشنا کرد لەگەڵ بەکارهێنانی بورجی دڵۆپاندن که به خوێندنه‌وەی بابەتەکانی پێشوو دەتوانن زانیاری گه‌لێکی سرنج ڕاکێش لەم بوارەدا وەدەست بێنن.

مبدل حرارتی 

بێجگه له‌مانه کێڵگەکانی فۆسیلی، کۆندانسۆرەکانی هه‌ڵم و هەروەها بۆیلەرەکانی فۆسیلیش کەڵک له گۆڕەرەکانی هه‌ڵم وەردەگرن. هێندێکی دیکه له‌و پیشانه‌ی که کەڵک له گه‌رمی گۆڕەر وەردەگرن بریتین له: پیشەکانی نه‌وت و گاز، به‌رهه‌م هێنانی کارەبا، پیشەکانی دەرمان، پیشەکانی خۆراک و خواردنەوە، هەروەها کارخانەکانی به‌رهه‌م‌هێنانی کاغەز کەڵک لەم گۆڕەرە وەردەگرن.

کەڵک وەرگرتن لەم گۆڕەرانه کارایی و  ئاکامێکی زۆر باڵایان هه‌یه. گه‌رمی گۆڕەرەکان جۆراوجۆرن و هه‌ر کام به پێی پێویستی ئێوە بەکارهێنانێکی جیاوازی دەبێت. هه‌ر بۆیه له هەڵبژاردنی گه‌رمی گۆڕەر دەبێ سرنجی پێویست بدرێ و جۆری پێداویستیتان بەم گۆڕەرانه به باشی بناسن تاکوو له هەڵبژاردنی ئه‌م ئامێرانه تووشی گرفت نه‌بن.

هێندێک له گرینگترین جۆرەکانی گه‌رمی گۆڕەر:

  • گۆڕەری پڵیتی (ڕووپەڕی)
  • گۆڕەری لوولەیی
  • گۆڕەری پوستەیی
  • گه‌رمی گۆڕەری لوولەیی دووانه
  • گۆڕەری پوسته و لوولەیی
  • گۆڕەری ئێسپیراڵ (پێچاوپێچ)
  • گۆڕەری پێوەندی ڕاسته‌وخۆ
  • گۆڕەری هەوای فێنک

چەندین جۆری دیکه له گه‌رمی گۆڕەرەکان بەرهه‌م دێت که له درێژه‌ی وتاردا باسیان لێدەکه‌ین. گۆڕەرەکانی ئاماژەپێکراو له گرینگترین جۆرەکانی گه‌رمی گۆڕەر به ئه‌ژمار دێن.

هه‌ر وەک گوتمان هه‌ڵبژاردنی گه‌رمی گۆڕەر کارێکی ئاسان نییه و پێویستی به لێکۆڵینه‌وەیه. له هەڵبژاردنی ئه‌م جۆرە گۆڕەرانه پێویسته زۆربه‌ی بوارەکان تاوتوێ بکرێن. جاری وایه خودی کەسەکه ناتوانێت ئه‌م گۆڕەرانه هەڵبژێرێ و دەبێ یارمه‌تی وەرگرێ له کەسانی شارەزا و ئه‌ندازیارانی پرۆفشناڵ.

گالری تصاویر

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.